(ABNA24.com) فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە گرووپی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبیا بەسەرکردایەتی خەلیفە حەفتەر سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ترابلۆسی پایتەختی لیبیایان بۆردومان کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە حەفتەر ناوەندێکی ڕاگرتنی کۆچبەرانی نایاسایی لە ترابلۆسیان کردۆتە ئامانج.
بەپێی ڕاگەیاندنی هەواڵدەریی رۆیتەرز، لەو هێرشەدا لانیکەم چل کەس کوژراون و هەشتا کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرەکان، ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبیلە فریاگوزاریەکان لەترابلۆس لەهاتووچۆدان.
گرووپی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبیا بەسەرکردایەتی خەلیفە حەفتەر کە چەندین ساڵ بەپاڵپشتیی عەرەبستان، میسر، ئیمارات و ژمارێک وڵاتی رۆژاوایی کۆنترۆڵی ڕۆژهەڵاتی لیبیای بەدەست بوو، لەچەند مانگی ڕابردوودا بەرەو باکوری ئەو وڵاتە پێشڕەویی کردووە. حەفتەر چواری ئاڤریلی ئەمساڵی زایینی فەرمانی دا بە سەربازانی ژێردەسەڵاتی خۆی هێرش بکەنەسەر ترابلۆس.
لەکاتی دەسپێکرانی ئەو هێرشە هەتائێستا زیاتر لە٧٤٠ کەس لە ترابلۆس کوژراون و لانیکەم٤٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.
لیبیا لەکاتی ڕاپەڕینی٢٠١١ی خەڵکی ئەو وڵاتە کە رووخانی حکومەتی موعەمەر قەزافی دیکتاتۆری لەناوبراوی لیبیای لێکەوتەوە، بە دەستتێوەردانی ئەمریکاو ژمارێک وڵاتی ئوروپایی و ناوچە، بەرەوڕووی توندوتیژی و ناجێگیریی سیاسی بووە.
لەچوار ساڵ لەمەوبەرەوە لیبیا بەهۆی ناکۆکیی نێوان پارت و لایەنەکان، لەڕێی دوو پەرلەمان (پەرلەمانی تەبرەق لە رۆژهەڵات و پەرلەمانی ترابلۆس ی پایتەختی لیبیا) و دوو سوپاوە ئیدارە دەبێ.
پەرلەمانی تەبرەق جێی داکۆکیی سوپای نیشتمانیی لیبیا بەسەرکردایەتی خەلیفە حەفتەر و حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی فائیز سیراج داکۆکیی کۆمەڵگای جیهانی لەپشتە، لەشاری ترابلۆس جێگیرە.
/129
لەئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هێزەکانی حەفتەر بۆسەر پایتەختی لیبیا، لانیکەم ١٢٠ کەس کوژران و بریندار بوون
٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٤٤
News ID: 957359

فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە گرووپی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبیا بەسەرکردایەتی خەلیفە حەفتەر سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ترابلۆسی پایتەختی لیبیایان بۆردومان کرد.